سودانی پارچەیەک زەوی و 10 ملیۆن دینار دەداتە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق

وەرزش پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

دوای سەرکەوتنیان بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا پارچەیەک زەوی نیشتەجێبوون و 10 ملیۆن دینار بدرێتە یاریزانانی ئۆڵۆمپی عێراق.

نوسینگەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد شیاع سودانی لەکاتی پێشوازیکردن لە یاریزانان و دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی ئۆڵیمپیی عێراق بڕیاریداوە پارچەیەک زەوی نیشتەجێبوون و مووچەیەکی مانگانە و 10 ملیۆن دینار بدرێتە یاریزانانی هەڵبژاردەکە.

هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق لە ئۆڵۆمپیادی پاریس بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئۆکراینا، ئەرجەنتین و مەغریب یاریی دەکات، کە بڕیارە مانگی تەمموزی ئەمساڵ دەستپێبکات.

هەڵبژاردەی عێراق بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا بەشداری لە ئۆڵیمپیاد دەکات، تاکە هەڵبژاردەی عەرەبییە لەسەر ئاستی ئاسیا شەش جار بەشداریی لە ئۆڵیمپیاد کردبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا