قەتەر،، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی ئاگربەستی غەززە بەڕێوەدەچێت

جیهان پێش 1 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەرپرسێکی ئاگاداری دانوستانەکان رایگەیاند، لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی ئاگربەستی غەززە بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری دانوستانەکانەوە رایگەیاند، ویلیام بێرنز، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکی لە ئاسماندایە بەرەو دەوحە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد عەبدولرەحمان جاسم ئالسانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر بەمەبەستی فشارخستنە سەر ئیسرائیل و حەماس بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکان.

پێشمەرجەکەی حەماس رەتکراوەتەوە

لەلایەکی دیکەوە، ماوەیەکە بێهوایی لە دانوستانەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەبینرێت، بە تایبەتی کە پێشمەرجی حەماس بریتییە لەوەی دەبێت جەنگ رابگیردرێت لەبەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکان، کە ئەوەش بە تەواوی لەلایەن ئیسرائیلەوە رەتکراوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا