هۆکاری دواکەوتنی ناردنی مووچەی مانگی نیسان ئاشکرا دەکرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی ناردنی مووچەی مانگی نیسان، ئاشكرا بووە کە جیاوازی هەیە لە نێوان لیستی مانگەکانی سێ و چوار، پەرلەمانتارێکی دەڵێت کەموکورتی هەیە زانیارییەکانی لیستەکەدا.

بە گوێرەی میدیاکانی عێراق، هۆکارێکی دواکەوتنی ناردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی جیاوازی هەیە لە لیستی مانگەکانی سێ و چوار، بە شێوەیەک کە بۆ مانگی ئازار حکومەتی هەرێم داوای 913 ملیار دیناری کردبوو، بەڵام بۆ مانگی نیسان ئەو ژمارەیە بەرزبووەتەوە و داوای 969 ملیار دینار کراوە، کە جیاوازییەکە بریتییە لە 56 ملیار دینار.

داوای روونکردنەوەی لە وەزارەتی دارایی کردووە

زانیارییەکان ئاشكرای دەکەن، ئەو جیاوازییە حکومەتی فیدڕاڵی ناچار کردووە بە چڕی وردبینی لە لیستەکە و خەرجییەکاندا بکات، لە هەمان کاتیشدا داوای روونکردنەوەی لە وەزارەتی دارایی هەرێم کردووە.

هەر لەو بارەیەوە، دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، بەدەر لە جیاوازی لە لیستەکاندا، هۆکارێک ئەوەیە کە وەزارەتی دارایی درەنگتر لیستی مووچەی رەوانەی بەغدا کردووە، بەدەر لەوەش داتاکانی ناو لیستەکان وەک پێویست نیین و دەبوو زانیاری زیات لەخۆبگرن.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا