11 کەس لەکاتی بەزاندنی سنووری سلێمانی دەستگیرکران

کوردستان پێش 1 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

هێزەکانی پاسەوانی سنوور رایگەیاند، 11 کەسیان لەکاتی بەزاندنی سنوور لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردووە.

ئەمشەوی یەکشەممە، فەرماندەیی پاسەوانی سنوور رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئەرکەکانی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بۆ بەرەنگاربوونەوەی سنووربەزاندن و قاچاخچێتی، لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازدا، لیوای سێیەمی سنوور سەر بە فەرماندەیی ناوچەی یەکەمی سنوور، توانیان 11 سنووربەزێنی بیانی دەستگیربکەن، کە هەوڵیانداوە بە رێگەی نایاسایی بپەڕنەوە بۆ سنووری کارگێڕی پارێزگای سلێمانی.

دەستبەسەر 59 سەر ئاژەڵیشدا گیراوە

باسی لەوەش کردووە، لەگەڵیشیدا دەستگیراوە بەسەر 59 سەر ئاژەڵدا کە خاوەنەکەی هەوڵیداوە بۆ خاکی عێراق بیانپەڕێنێتەوە.

پاسەوانی سنوور راشیگەیاند، دوای گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست، رادەستی یاسا کران بۆ گرتنەبەری رێککارەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا