لە گەڕەکی واستی شاری کەرکوک بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە ماڵێک
کەوتەوە و لە ئەنجامدا دوو منداڵی ساوا سوتان.
سابیر ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەکرد، ئەو منداڵانە
دووانە بوون و بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵیان سوتاوە و دوای ماوەیەکی زۆر هەردووکیان
لە ناو ئاگرەکە دەرهێنراون و رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراون.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو
دوو منداڵە بە رێژەی 90٪ سووتاون و دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.