کەمێک بەر لە ئێستا ئاگر
لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتەوە و تاکو ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی
بی ئێم سی، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر کەوتووەتەوە و لە
ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
تاکو ئێستا هۆکار و زیانەکانی ئاگرەکە ئاشکرا نەکراون و دوای کۆنتڕۆڵکردنی تیمەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیس لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکارەکەی دەکەن.