تۆمەتبارێک لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ پۆلیسدا کوژرا

کوردستان پێش 1 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

لە کەرکوک رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی پۆلیس و باندێکی ساختەکردنی دراو روویدا و بەهۆیەوە یەکێک لە ئەندامانی ئەو باندە کوژرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، رووبەڕووبوونەوەکە لە گەڕەکی ئەسڕاو مەفقودینی شاری کەرکوک بووە و هێزەکانی پۆلیس لە هەوڵدابوون بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی باندەکە.

هەر بە پێی ئەو زانیارییانە، جیا لە کوژراوەکە، سێ تۆمەتبارەکەی دیکە کە لە ناو باندەکەدا بوون لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا