لە رووداوێکی هاتوچۆدا هەشت کەس گیانیان لەدەستدا

عێراق پێش 1 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە پارێزگای موسەننا، لە رووداوێکی هاتوچۆدا هەشت کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای موسەننا رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا لە نزیک بازگەی فەدک لە پارێزگای موسەننا هەشت کەس بوونەتە قوربانی.

ئامێری پێویست بەکارهێنراوە

باسی لەوەش کردووە، بەهۆی سەختی رووداوەکەوە، ناچار بوون بە ئامێری پێویستی هایدرۆلیکی ئۆتۆمبێلەکان جیابکەنەوە بۆ دەکردنی تەرمەکان.

بەرگری شارستانی پارێزگاکە راشیگەیاندووە، دوای رووداوەکە و دەرکردنی تەرمەکان، گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حسێنی فێرکاری لە موسەننا.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا