رێگری لە بەرپرسی ئۆنروا کرا بچێتە ناو کەرتی غەززە

جیهان پێش 1 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

سەرۆکی رێکخراوی ئۆنروا رایگەیاند، لەلایەن ئیسرائیلەوە رێگری لێکراوە بچێتە ناو کەرتی غەززە.

ئەمڕۆ یەکشەممە،فلیپ لازارنی، سەرۆکی رێکخراوی ئۆنروای سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکدا لە پێگەی ئێکس رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا، بۆ دووەم جار رێگریم لێکرا بچمە ناو کەرتی غەززە، کە ئامانجم وابوو لەگەڵ هاوکارەکانمان بم لە بەرەی یەکەمی جەنگ.

10 رووداوی راگرتن و تەقەکردن لە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمارکراوە

وتیشی، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، 10 رووداوی راگرتن و تەقەکردنمان لە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمارکردووە، کە بە چەک هەڕەشەیان لێکراوە و رووتکراونەتەوە و لە بنکەکانی پشکنینیشدا بۆ ماوەی درێژ رایانگرتوون، کە ئەوەش کاروانەکانی ناچار کردووە کە لە تاریکی شەودا کاربکەن، ئەوەش کارەکانی خاو کردووەتەوە.

جێی ئاماژەیە، ئۆنروا ( رێکخراوی بەهاناوەچوون و کارپێکردنی هاوکارییە سەرەتاییەکان)ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، کە سەرباری جەنگی بەردەوامی غەززە، بەڵام کارەکانیان رانەگرتووە و لەو پێناوەشدا دەیان کارمەندیان لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا