سوپای بەرگری ئیسڕائیل بۆ هاوڵاتیانی شاری رەفەح: لە چۆڵكردنی شارەكە هاوكار دەبین

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سوپای بەرگری ئیسڕائیل دەستپێكی كارە لە پێشینەكانی بۆ پاراستنی تەواوی هاوڵاتیانی سڤیل لە شاری رەفەح پێش ئەنجامدانی ئۆپراسۆنە سەربازییەكەیان راگەیاند.

 بەپێی دەنگی ئیسڕائیل:" سوپای بەرگری ئیسڕائیل هێزەكانی سوپای ئیسڕٍائیل پێش ئەنجامدای ئەو ئۆپراسۆنەی كە بڕیارە بەمنزیكانە بۆسەر شاری رەفەح لە كەرتی غەززە ئەنجامبدریچ، رێكارەكانی پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیلی دەستپێكردووە". 

ژمارەیەك گەڕەكی ئەو شارە چۆڵكراوە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" سوپای بەرگری وڵاتەكە بەشێوەیەكی گشتی دەستپێشخەرییەكانی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان دەستپێكردووە و ژمارەیەك گەڕەكی ئەو شارەیان بە هاوڵاتیانی چۆڵكردووە". 

بەرەو ئەو ناوچانە بڕۆن كە تێیاندا پارێزراون

ئاشكراشی كردووە:" سوپای بەرگری وڵاتەكە داوای لە هاوڵاتیانی شارەكە كردووە هاوكاری هێزەكانیان بن و بەرەو ئەو ناوچانە بڕۆن كە تێیاندا هاوڵاتیان دەپارێزرێن". 

هێزەكانمان كۆتایی بۆ حەماس دەهێنێت

لەلای خۆیشییەوە سوپای بەرگری ئیسڕائیل لە راگەیەندراوێكدات بڵاویكردەوە:" هێزەكانمان بە تەواوەتی كۆتایی بە چەكدارانی حەماس دەهێنن و تا كۆتایی و بە ئامانج ئازادكردنی تەواوی بارمتەكان و كۆتاییهێنان بەو كێشمەكێشمانەی بەهۆی ئەو چەكدارانەوە دروستبوون، هێزەكانمان كۆتایی بۆ حەماس دەهێنێن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا