لە ئەنجامی ئاگرەکەی شەوی رابردووی بازاڕی قەیسەریی
هەولێر چەند کەسێک بریندار بوون و زیاتر لە 50 دوکانیش سووتان.
شەوی رابردوو کاتژمێر 9:30 خولەک ئاگر لە بازاڕی
قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و دوابەدوای ئاگادارکردنەوەیان تیمەکانی بەرگری شارستانی
گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، نزیکەی کاتژمێر 12:30 توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
زانیارییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، بەهۆی ئاگرەکەی شەوی
رابردووەوە نزیکەی 400 دوکان سووتاون و دوای رووداوەکەش پارێزگاری هەولێر لە
لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی:" بەهۆی ئاگرەکەوە چەند کەسێک بریندار
بوون".
لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە و لە ماوەکانی داهاتوودا قەبارەی زیانە ماددییەکانی روداوەکەش ئاشکرا دەکرێت
باسی لەوەشکرد:" لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە و
لە ماوەکانی داهاتوودا قەبارەی زیانە ماددییەکانی روداوەکەش ئاشکرا دەکرێت و هۆکاری
ئاگرەکەش بۆ رای گشتی رادەگەیەندرێت".