سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئیتاڵیا دەكات

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بڕیارە بە سەردانێكی دوو رۆژە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئیتاڵیا بكات و لەسەر ئاستی باڵا و پەوەندییە بازرگانی و كشانەوەی هێزە نێودەوڵەتییەكان كۆبوونەوە ئەنجامبدات. 

 بەپێی تۆڕی هەواڵی سۆمەرییە نوز:" بەشێك لە ئامانجی سەردانەكەی سودانی بۆ ئیتاڵیا ئابوورییە و بەشێكیشی دیكەش بۆ رێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی عێراقە لەگەڵ وڵاتانی ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە ئیتاڵیاش بەشێكە لێی و هەروەها كشانەوەی هێزەكانیان لە عێراقیش تاوتوێدەكرێت".

كشانەوەی هێزەكانی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراقی تاوتوێدەكرێت

باسی لەوەشكردووە:" بەشێك لە ئامانجی سەردانە زۆرەكانی سودانی بۆ وڵاتانی دەرەوە بەرەوپێشبردنی عێراقە لە رووی دیپلۆماسییەوە بەشێكە لە بەرنامەی كاری حكومەتەكەی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا