تەنها لە ساڵی 2024دا؛ نۆ جار ئاگر لە دوكان، بازاڕ و كۆگاكانی هەولێر كەوتووەتەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەپێی ئامارەكان و لە دەستپێكی ساڵی 2024وە، تا شەوی رابردوو، نۆ جار رووداوی ئاگركەوتنەوە لە بازاڕ، دوكان و كۆگاكانی هەولێر كەتووەتەوە و چەندجارێك گروپێكی رەگەز پەرستی توركی بەرپرسیارێتی خۆی لە رووداوەكان راگەیاندووە.

 ئامارەكانیش بەم شێوەیەن:-

- لە (17/2/2024)،  دووكانێك لە بازاڕی رووناكی سوتا.

-     (12/2/2024)، ئاگر لە چەند كۆگایەك لە كۆگاكانی پیشەسازیی باكوور لە هەولێر كەوتەوە.

-     (27/2//2024)، بازاڕی لەنگەی هەولێر سوتا. 

-     (9/3/2024)، كۆگایەك لە نزیك ناوچەی پپیشەسازیی باكووری هەولێر گڕیگرت.

- لە (13/3/2024)، سووتانی چەند دووكانێك لە بازاڕی فەرمانبەرانی هەولێر راگەیەندرا.

-    (27/3/2024)، ئاگر لە چوار كۆگای قوشتەپەی هەولێر كەوتەوە.

- لە (8/4/2024)، جارێكی دیكە بازاڕی لەنگەی هەولێر سوتا. 

-    (23/4/2024)، ئاگر لە چەند دووكانێكی بازاڕی شێخەڵای هەولێر كەوتەوە.

-    (5/5/2024)، ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر كەوتەوە و 370 دوكان سوتان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا