لە سلێمانی بایکۆت دەستیپێکرد

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

دژی دواکەوتنی مووچەکانیان، کارمەندانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند.

پەیامنێری BMC لە سلێمانی رایگەیاند:" کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی سلێمانی، وەک یەکەم بەڕێوەبەرایەتی دژی دواکەوتنی مووچەی مانگی نیسان، بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە".

مانگی رابردوو مووچەی مانگەکانی شوبات و ئازاری فەرمانبەرانی هەرێم بەسەریەکەوە دابەشکران، بەڵام تاوەکو ئێستا کە رۆژی 6ی ئایارە، چارەنووسی مووچەی مانگی نیسان دیار نییە.

لای خۆیەوە وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەکردەوە، هەموو ئەو رێککارانەی لەسەریان پێویستە بۆ مووچەی مانگی رابردوو ئەنجامیانداوە، ئەوەی ماوەتەوە کەوتووەتەوە سەر حکومەتی عێراق ئەنجامی بدات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا