هەورە بروسکە کارەکانی هاتووچۆی هەولێری راگرت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەهۆی هەورە بروسکەوە کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر راگیران و داوا لە هاوڵاتییان دەکرێت سەردانیان نەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە:" بەیانی ئەمرۆ دوشەممە، هەورە بروسکەیەکی بەهێز لە تاوەری هێڵی ئینتەرنێتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێری دا".

بەهۆی رووداوەکەوە راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان دەوەستێت

ئاماژەی بەوەشکرد:" بەهۆی رووداوەکەوە راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان دەوەستێت و داوا لە هاوڵاتییان دەکەین سەردانمان نەکەن تا ئەوکاتەی سیستم و هێڵی ئینتەرنێتەکە دەکەوێتەوە کار".

شایەنی باسە ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە شەپۆلێکی باران بارین و هەورە بروسکەی بەهێز روویکردووەتە ناوچەکە و بەوهۆیەشەوە لافاو لە چەند شوێنێک دروستبووە و چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا