لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و جوان كردنی سیمای شار؛ پۆلیسی راپەڕین دوو بڕیاری دەركرد

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان و جوانتر كردنی سیمای شار، لە بازاڕی رانیە دوو بڕیار جێبەجێدەكرێن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و جوان كردنی سیمای شارو دروست نەبوونی گرفتی هاتوچۆ بۆ شوفێر و هاوڵاتیان لە ناو شاری رانیە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە و پۆلیسی ڕاپەڕین دوو بڕیار جێبەجێدكرێن".

بەرنامەیەك بۆ چارەسەری گرفتی هاتوچۆ لە ناو بازاڕی شاری رانیە داندرا

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین، بەشی پۆلیسی شارەوانی ڕاپەڕین راسپێردران بە دانانی بەرنامەیەك بۆ چارەسەری گرفتی هاتوچۆ لە ناو بازاڕی شاری رانیە و لەو چوارچێوەیەشدا دوو بڕیار جێبەجێدەكرێن". 

بڕیارەكان بەم شێوەیەن:-
- لە ترافیك لایتی راپەڕین تا فولكەی شەهید هیوا تەواوی مەخلوتەكان لادەبرێن.

- هەر شۆفێرێك ئۆتۆمبیلەكەی بە شێوەی دوو ساید یان شێوەی لار بوەستێنێ توشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا