ئەمڕۆ لە شاری تارانی پایتەختی
ئێران هەریەکە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری ئێران کۆبوونەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
بڵاویکردەوە:" بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، نێچيرڤان
بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له تاران له‌گه‌ڵ ئيبراهيم ره‌ئيسى، سه‌رۆكى
كۆمارى ئيسلاميى ئێران، كۆبووه‌وه".
جێگرانى سه‌رۆك و وه‌زيرى ناوخۆ و شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە کۆبوونەوەکەدا کە جێگرانى
سه‌رۆك و وه‌زيرى ناوخۆ و شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون،
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى
كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ى
ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و په‌يوه‌نديى ئابوورى كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستايشى په‌يوه‌نديى
دێرين و مێژووييى نێوان كۆمارى ئيسلامى و هه‌رێمى كوردستانيان كرد".
سوپاس و پێزانينى كۆمارى ئيسلامى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى
باسی لەوەشکرد:" ئیبراهیم رەئیسی سوپاس و پێزانينى كۆمارى
ئيسلامى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى بۆ ئه‌و هاريكارييه‌ى پێشكه‌ش به زياره‌تكارانى
ئێرانى بۆ مه‌زارگه پيرۆزه‌كان له باشوورى عێراق ده‌كات له كاتى تێپه‌ڕبوونيان
به هه‌رێمى كوردستاندا، لاى خۆيه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيش سوپاسى
پشتگيرى و هاريكاريى ئێرانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد".
سەرۆکایەتی هەرێم روونیشیکردەوە:" له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
داكۆكييان له پێويستى و گرنگيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى
كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنى
ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه".