بە فەرمانی پوتن؛ سوپای روسیا راهێنانیان لەسەر چەكی ئەتۆمی دەستپێكرد

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

كەمێك بەر لە ئێستا بە نوسراوێكی فەرمی و بە فەرمانی ڤلادمێر پوتن، سەرۆكی روسیا، كۆشكی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە ناسراو بە كرێمڵن دەستبەجێ راهێنانپێكردنی سەربازانی بۆ بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی ئاڕاستەی وەزارەتی بەرگری روسیا كرد.

 بەپێی رۆژنامەی The Guardian، دیمیتری پێسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا (كرێمڵن) رایگەیاند:" پاش لێدوانەكانی سەرۆكی فەڕەنسا و پشتگیرییەكانی نوێنەرانی بەڕیتانیا و ئەمریكا لە بارەی ناردنی هێز بۆ سنوورەكانی ئۆكرانیا فەرمان بە هێزەكانی وڵاتەكەماندراوە ئامادەكارییەكانیان بۆ بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دەستپێبكەن".

ئەو فەرمانە لەلایەن سەرۆكی وڵاتەكەمانەوە راستەوخۆ ئاڕاستەی هێزە سەربازییەكانمان كراوە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لێكۆڵینەوەكانمان لە ئەگەری بوونی هەر هێزێكی سەر بە یەكێتی ئەوروپا و فەڕەنسا لە نزیك سنوورەكانی ئۆكرانیا دەستپێكردووە و ئەو فەرمانەش لەلایەن سەرۆكی وڵاتەكەمانەوە راستەوخۆ ئاڕاستەی هێزە سەربازییەكانی وڵاتەكەمان كراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا