مەسرور بارزانی: هەرچیمان پێبکرێت بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان دەیکەین

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرچییان پێبکرێت بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەیکەن.

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" ئەمڕۆ پێشوازیمان لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی سەر بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد".

ئاماژەی بەوەشکرد:" گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی پێشووی عێراق کرد".

 خەڵکی کوردستان قوربانییەکی زۆری داوە 

باسی لەوەشکرد:" دووپاتمانکردەوە، خەڵکی کوردستان قوربانییەکی زۆری داوە و رووبەڕووی دڕندانەترین شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیاباران و کۆمەڵکوژی و وێرانکاری بووەتەوە و داوامان لە حکومەتی فیدراڵ ئەوەیە، کە رێز لە قوربانیدانەکانی خەڵکی کوردستان و هەموو قوربانییانی دەستی رژێمی پێشووی عێراق بگرێت و بە شێوەیەکی شایستە، قەرەبووی کەسوکاری شەهیدان و زیانلێکەوتووانی رژێمی پێشوو بکاتەوە".

مەسرور بارزانی روونیشیکردەوە:" هاوکات جەختیشمان کردەوە کە هەرچی پێمان بکرێت بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەیکەین و کەمتەرخەمی ناکەین".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی ئەمڕۆی دراوە جیهانییەکان

ئابوری 48 خولەک پێش ئێستا

ئاگرێك لە قەیسەری كۆنی كەركوك كەوتەوە

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا