بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە؛ سێ كەس گیانیانلەدەستدا

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەولێر-كۆیە رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل روویدا و بەهۆیەوە قوربانی لێكەوتەوە.

 بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری BMC:" نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتومبێلدا، كە یەكێكیان بارهەڵگرێك بووە روویداوە و بەو هۆیەوە سێ كەس گیانیانلەدەستداوە كە سەرنشینی یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان بوون و سەرنشینێكی دیكەش بە سەختی بریندار بووە".

ئەو سێ كەسەی گیانیانلەدەستداوە، سەرنشینی یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان بوون

ئاماژە بەوەشكراوە:" تیكەمەكانی پۆلیس و فریاكەوتانی خێرا چوونە شوێنی رووداوەكە و قوربانیانیان بۆنەخۆشخانە و پزیشكی دادی گواستووەتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا