ئامارێك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانییەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەپێی ئامارێكی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، تەنها لە مانگی رابردوودا، 857 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون.

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لە ماوەی مانگی رابردوودا و لە رێككەوتی (1/4/2024 بۆ 2024/4/30) لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری دوو هەزار و 270  نەخۆش سەردانیان كردووە و لەو ژمارەیەش هەزار و 497 نەخۆش داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە".

857 منداڵ  لەدایكبوون؛ كه 446 منداڵ كوڕ و 411 منداڵ كچ بوون

ئاماژەی بەوەشكردووە:" هەر لەو ماوەیەدا 857 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 446 منداڵ كوڕ بوون و 411 منداڵ كچ بوون، لەو ژمارەیە 491 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و ئەوانی تر لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون".

13 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و دوو حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە تۆماركراون

باسی لەوەشكردووە:" لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 190 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵكراون و 13 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و دوو حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و 131 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراون".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا