کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی خاوەن
دووکانەکانی قەیسەریی هەولێر دەکات و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە لە هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی
فەیسبووک نوسیویەتی:"هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی هەموو ئەوانە دەکەین کە بەهۆی
ئاگرکەوتنەوەی کارەساتباری بازاڕی قەیسەریی نزیکی قەڵای مێژوویی هەولێر زیانیان
بەرکەوتوو و بووە هۆی سوتانی دوکانەکانی بازاڕەکە ".
ئەوەشی خستووتەڕوو:" دەستخۆشی لە تیمەکانی بەرگریی شارستانیی و
تیمەکانی تەندروستیی هەولێر دەکەین بۆ هەوڵە باڵاکانیان ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو ئاگر لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر
کەوتەوە و بەهۆیەوە 132 کەس بریندار بوون و بەشێکیشیان بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە
تەندروستییان تێکچوو.