ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئێران راگەیەندرا

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوویەکدا لە تاران ده‌رفه‌ته‌كانى زيادكردنى جووڵه‌ و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكييه‌ ئابوورييه‌كان تاوتوێکرد.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، له‌ تاران له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێراندا، تاوتوێ كرد.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بايه‌خ و گرنگيى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان بۆ هه‌ردوو وڵات كرده‌وه‌ و باسيان له‌ زه‌مينه‌ و ده‌رفه‌ته‌كانى زيادكردنى جووڵه‌ و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكييه‌ ئابوورييه‌كان و كار و پرۆژه‌كانى كه‌رتى تايبه‌تى ئێرانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.

بە پێی راگەیەندراوەکە، له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تيشكيان خسته‌ سه‌ر دۆخى سياسى و گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و داكۆكييان له‌ پاراستنى سه‌قامگيرى كرده‌وه‌.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا