رەئیسی سەردانی عێراق دەکات

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەرپرسێکی حکومەتی ئێران رایگەیاند، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، مەجید میر ئەحمەدی، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، لە هەفتەکانی داهاتوودا ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی عێراق دەکات.

دواتر وەزیری ناوخۆی عێراق دەچێتە ئێران

وتیشی، بەوای ئەویشدا عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تاران.

هەر لە میانەدا، میر ئەحمەدی رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق دانوستانیان کردووە و لەسەر 50 دۆسیە رێککەوتوون، وەک ئاسانکار لە پەڕینەوە بە سنووری نێوان هەردوو وڵاتدا بۆ سەردانیکەرانی چلەی ئیمام حسێن.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە رۆژی یەکشەممەوە نێچیرڤان بارزانی بە یاوەری شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێم لە تارانە، کە تێیدا چاوی بە بەرپرسە باڵاکانی ئێران کەوتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا