فه‌همی بورهان: ناكرێت به‌رهه‌می جوتیارانی كورد به‌ بڕیارێكی مه‌زاجی سوپای عێراق به‌ فیڕۆبچێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

سه‌رۆكی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند، به‌هۆی حوكمی مه‌زاجی سوپای عێراقەوە كورد له‌ دروێنه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان له ناوچەی‌ سه‌رگه‌ڕان بێ به‌ش ده‌كرێت.

حکومەتی هەرێم ئاماده‌یه‌ پارێزه‌ر بۆ جوتیاران دابین بکات

فه‌همی بورهان، سه‌رۆكی گشتی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژەی بەوەکرد، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌میشه‌ پشتوانی له‌ جوتیارانی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان كردووه‌ و ئێستا‌ش ئاماده‌یه‌ پارێزه‌ریان بۆ دابین بكات تا كێشه‌كانیان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌.

ئەوەشی خستەڕوو،  له‌و ناوچانه‌ زه‌ویوزاری كورد داگیرده‌كرێت و ئاسایشی بۆ دابین ناكرێت، سوپا ده‌چێته‌ ناو گونده‌ كوردییه‌كان و به‌زۆر زه‌وییه‌كانیان له‌سه‌ر هاوڵاتییانی عه‌ره‌ب تاپۆ ده‌كرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا