عێراق دەست بە هەناردەکردنی زەیتی گاز دەکات

ئابوری پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئامادەکاری دەکەن بۆ هەناردەکردنی زەیتی گاز بۆ بازاڕەکانی جیهان.

حامید زەوبەعی، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای گەیشتن بە ئاستی پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ، وەزارەتی نەوت لە هەوڵدایە بۆ هەناردەکردنی زەیتی گاز بۆ بازارەکانی جیهان.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا سەرقاڵی تەواوکردنی رێککارە لۆجیستییەکانن لە بەندەرەکان بەمەبەستی هەناردە کردنیان، بەوەش داهاتێکی زۆر بۆ وڵات پەیدا دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا