قوباد تاڵەبانی: لە کوردستان توانای مرۆیی زۆر باش هەیە، بەڵام نەتوانراوە رێکخرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی خوێندنی باڵا و زانکۆکانی ئوردن رایگەیاند، لە کوردستان توانای مرۆیی زۆر باش هەیە، بەڵام نەتوانراوە وەک پێویست رێکخرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆکانی ئوردن بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم و کونسوڵی گشتی ئوردن لە هەرێم، کۆبووەوە.

رۆڵی مام جەلال وەک درووستکەری پەیوەندییەکانی کوردستان و ئوردن بەرزنرخێندرا

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، باس لە پەیوەندیی مێژویی نێوان ئوردن و کوردستان کرا و رۆڵی سەرۆک مام جەلال وەک دروستکەری ئەو پەیوەندییە مێژووییە بەرز نرخێندرا و جەخت کرایەوە لەسەر کارکردنی هاوبەش بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لە بواره جیاوازەکاندا.

هەروەها، قوباد تاڵەبانی ستایشی ئەنجامدانی دیداری خوێندنی باڵای ئوردن _ کوردستانی کرد و ئاماژەی بە گرنگیی دیدارەکەدا لە پتەوکردنی پەیوەندیی ئەکادیمی لەنێوان هەردوو وڵات. هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی میوان ئامادەیی وڵاتەکەیان دەربڕی بۆ هاوکاری هەرێم لە بواری گەشەپێدان بە کەرتی خوێندنی باڵادا.

زانکۆکان رۆڵی زیاتر ببینن لە گەشەپێدانی هەرێم 

باس لەوەش کراوە لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی: پێویستە زانکۆکان رۆڵی زیاتر ببینن لە گەشەپێدانی هەرێم و لەگەڵ پێویستی بازاردا زیاتر خۆیان بگونجێنن.

راشیگەیاند: لە کوردستان توانای مرۆیی زۆر باش هەیە، بەڵام نەتوانراوە وەک پێویست ئەو توانا مرۆییە رێکبخرێت و لەگەڵ پێویستییەکانی بازاڕدا بگونجێنرێت، هەربۆیە پێویستە زانکۆکان لەم بوارەدا زیاتر خۆیان پێش بخەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا