سلێمانی،، لەمانگێكدا 112 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدراوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی مانگی نیساندا 112 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدراوە.

ئەمشەوی دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی ئامارەکانمان، لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی 1 بۆ 3ی نیسانی 2024، لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی هەزار و 232 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

244 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتنیان کردووە

باسی لەوەش کردووە، ئەو نەخۆشانەی مانگی رابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوییان كردوە 244 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 771 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە و 217 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتییان كردوە.

راشیگەیاندووە، لەماوەی مانگی رابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری شەش نەشتەگەری سەرووگەورە و 103 نەشتەرگەری گەورە و 3 نەشتەرگەری مام ناوەند ئەنجام دراوە، هەروەها 126 كەس داخڵ كراون و 22 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 104 نەخۆشیان لەبەشی جوانكاری بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا