چوارچێوەی هەماهەنگی یەک هەفتە مۆڵەت بە سوننەکان دەدات

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان یەک هەفتە مۆڵەت بە لایەنە سوننەکان دەدات.

هاوپەیمانێتی چواڕچێوەی هەماهەنگی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانێتییەکەدا کە لە نوسینگەی نوری مالکی بەڕێوەچوو، تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و بە تایبەت یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، چوارچێوەی هەماهەنگی یەک هەفتە مۆڵەت بە لایەنە سونییەکان دەدات پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی بکەنەوە، بە پێچەوانەوە دوای ئەو وادەیە دانیشتنێک بۆ ئەو مەبەستە سازدەدەن و ئامادەکاری بۆ دەنگدان لەسەر خشتەی بودجەی 2024 دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا