ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش حەوت تیرۆرستی داعشی دەستگیرکرد

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش رایگەیاند، لە دوو چالاکیدا حەوت تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە کە دووانیان پلەی ئەمیریان هەبووە. 

ئەمشەوی دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش رایگەیاند، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری وورد و چاودێری بەردەوامی هێزەکانمان، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا لە دوو ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوودا لە20ی نیسان و 3ی ئایاری 2024،  حەوت تیرۆریستی داعش لە شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەستگیربکەن، کەبەشێوەی نایاسایی سنورەکانی هەرێمی کوردستانیان بەزاندبوو بە مەبەستی گەیشتن بە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.

لەچەندین کردەوەی تیرۆریستی بەشداربوون

باسی لەوەش کردووە، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ووردی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و بەدەستگەیشتنی زانیاری پشتڕاستکراوی هاوپەیمانان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەڵگرتنەوەی پەنچەمۆری دەستگیرکراوان، دەرکەوت سەرجەمیان لەچەندین کردەوەی تیرۆریستی بەشداربوون و دووان لە دەستگیرکراوان پلەی ئەمیریان هەبووە و یەکێک لە تیرۆریستان شارەزای بواری بۆمب (عبوات) بووە.

راشیگەیاندووە، لەئێستادا سەرجەم داواکراوان بە ماددەی 2ی تیرۆر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا