زۆربەی مرۆڤەکان
دوای ئەنجامدانی سەرجێی یاخود خاوی نهێنی هەست بە ماندوویەتی و بێ هێزییەکی زۆر دەکەن،
کۆمەلێک خۆراکیش هەن ماندوویەتی دوای سەرجێیکردن کەمدەکەنەوە.
د. ئەسرا حەمدوونی،
پزیشک و شارەزای بواری تەندروستی ئاماژەی بەوەکردووە، هۆکارەکانی هەستکردن بە
ماندوویەتی دوای سەرجێیکردن یاخود خوی نهێنی بریتین لەمانە:
-دابەزینی ئاستی شەکر لە خوێن
-بەرزی فشاری خوێن
-هەستکردن بە
برسێتی و توینێتی
-هەستکردن بە دڵەڕاوکێ
-ئەگەر کەسەکە نەخۆش
بێت، بە تایبەتیش ئەوانەی نەخۆشی دڵیان هەیە
-بەکارهێنانی دەرمانی
دابەزاندنی فشاری خوێن
-بەکارهێنانی
توندوتیژی لەکاتی ئەنجامدانی پرۆسەکە.
بە وتەی ئەو پزیشکە
باشترین خواردن بۆ بەهێزکردنی توانای سێکسی و کەمکردنەوەی ئازاری دوای سەرجێیکردن
بریتین لەمانە:
-ئەو خواردنانەی
ماددەی کاپسایسینیان تێدایە، وەک بیبەری تون و بیبەری شیرین و زەنجەفیل
-ئەو خواردنانەی
پۆتاسیۆمیان تێدایە، وەک مۆز، سپێناخ، بڕۆکلی، پەتاتە و گێزەر
-ئەو خواردنانەی
کاربۆهەیدراتیان تێدایە، وەک شۆفان، پەتاتەی شیرین، نانی بۆر، برنج، دانەوێڵەکان،
بەزالیا و فاسوڵیای وشک.
-ئەو خواردنانەی
پڕۆتینیان تێدایە، وەک چەرەسات، گۆشتی سور، مریشک، ماسی، کەرە، پەنیر و شیر.
-ئەو خواردنانەی
ئۆمیگا سێیان تێدایە، وەک تۆی کەتان، تۆی شیا، ماسی تونە.