بەهۆی ئاگرەکەی شەوی رابردووی بازاڕی قەیسەری شاری
هەولێر زیانێکی زۆر بەر کاسبکارانی بازاڕەکە کەوتووە و بەشێکی زۆری دوکان و کۆگاکانی
ئەو بازاڕە سووتاون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی بی ئێم سی، سەرباری هەوڵەکانی تیمەکانی
بەرگری شارستانی هەولێر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، بەهۆی ئەو رووداوەوە 227 دوكان و حەوت كۆگا لە بازاڕی قەیسەری هەولیر سووتان،
کە زۆربەیان دوکانی زێڕەنگەر و جلوبەرگ بوون.
سووتانی بازاڕی
قەیسەری هەولێر لەکاتێکدایە لە ماوەکانی رابردووشدا چەند جارێک ئاگر لە بازاڕی
لەنگە و شێخەڵای شارەکە کەوتووەتەوە، داواش دەکرێت مەرجەکانی سەلامەتی و ئاگرکوژێنەوە
لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان پتەوتر بکرێن، بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی
ئەو حاڵەتانە.