کەشناسی هەرێم: سبەی رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەگەری هەیە سبەی رێژەی باران بارین زیاتر بێت، لە 24 کاتژمێری رابردووشدا لە حاجی ئۆمەران 29.2 ملم، و لە سلێمانی 26 ملم باران باریوە.

ئەمشەوی دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی رایگەیاند، پشبینى دەکرێت سبەى لە کاتەکانى بەیانى زوودا ئاسمانى هەرێم بگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمە باران و هەورە تریشقەی بچڕ بچڕ و ناو بەناو.

دەشڵیت، پاشان رێژەى باران بارین زیاتر دەبێت لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم.

کەشناسی هەرێم باسی لەوەش کردووە، لەبەر ئەوەی لە وەرزى بەهارداین ئەگەرى گۆڕانکارى زۆر هەیە لە کات و شوێن و ڕێژەى دابارین.

بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی، رێژەی باران بارینی 12 کاتژمێری رابردوو بەم شێوەیەیە:

هەولێر: 5.8 ملم
پیرمام: 10.9 ملم
سلێمانى: 26.0 ملم
چەمچەماڵ: 8.5 ملم
ئاکرێ: 1.6 ملم
ئامێدى: 3.6 ملم
بارزان: 0.2 ملم
بازیان: 25.8 ملم
دەربەندیخان: 12.6 ملم
حاجى ئۆمەران: 29.2 ملم
هەڵەبجە: 9.4 ملم
هەڵشۆ: 17.2 ملم
خەبات: 0.4 ملم
مەیدان: 6.4 ملم
شۆران: 16.6 ملم
پێنجوێن: 28.0 ملم
ماوەت: 14.4 ملم
قەڵادزێ: 8.0 ملم
مێرگەسور: 14.0 ملم
سیدەکان: 16.2 ملم
شەمامک: 3.0 ملم
کەرکووک: 6.2 ملم
دووز: 1.4 ملم
خانەقین: 10.0 ملم

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا