ئەمشەو چامپیۆنسلیگ دەگەڕێتەوە

وەرزش پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بڕیارە ئەمشەو یەکێک لە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوەبچێت.

ئەمشەو سێشەممە، کاتژمێر 10:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان، لە میانەی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لەسەر یاریگای پاڕک دۆ پرێنسی یانەکە میوانداری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەکات.

توانی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر سەرکەوتن بەسەر یانە فەڕەنسییەکەدا بەدەستبهێنێت

یاری چوون کە لەسەر خاکی ئەڵمانیا و لە یاری سیگناڵ ئیدۆنا پاڕکی دۆرتمۆند بەڕێوەچوو، یانە زەردپۆشەکە توانی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر سەرکەوتن بەسەر یانە فەڕەنسییەکەدا بەدەستبهێنێت.

لە یارییەکەی ئەمشەودا یانەی پاریس سان جێرمان بۆ ئەوەی بلیتی یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت، پێویستی بەوەیە بە جیاوازی دوو گۆڵ یاخود زیاتر سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، لە بەرامبەردا یانە ئەڵمانییەکە بە بەرامبەربوونیش دەتوانێت سەربکەوێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا