"نازانین بۆ عێراق تا ئێستا مووچەی نەناردووە، چونكە هیچ بیانوویەك بوونی نییە"

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی دارایی سەبارەت بە تەواوبوونی رێكاری وردبینی و هەروەها رەوانەكردنی مووچە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، زانیاری نوێی ئاشكرا كرد.

 هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" دوو هەفتە لەمەوبەر لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەیان بۆ بەغدا ناردووە، بەڵام جێگای سەرسوڕمانە كە ئێستا عێراق مووچەی فەرمانبەرانی دواخستووە، لەكاتێكدا لە عێراق مووچە دراوە و كێشەی نەختینە نییە".

نابێت مووچە ببەسترێتەوە بەهیچ كێشەیەكی دیكەوە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" وردبینی بۆ لیستی مووچە كراوە، ئیدی بیانووی چییان هەیە نازانن، بۆیە نابێت مووچە ببەسترێتەوە بەهیچ كێشەیەكی دیكەوە، ئەوان لەسەرووی هەموو كێشەكانەوە دەرگایان كرایەوە لە مەسەلەی داهاتی ناوخۆ و توویانە هەرچی داهاتی فیدراڵی هەیە ئامادەن رادەستیبكەن".

هەژماری من، هیچ گرفتێكی دروستنەكردووە و گرفتێكی تەكنیكی و یاسای لەسەر نیە

سەبارەت بە بەبانیكردنی مووچە، وتەبێژی وەزارەتی دارایی ئەوەی خستەڕوو:" هەژماری من هەیە و هیچ گرفتێكی دروستنەكردووە و گرفتێكی تەكنیكی و یاسای لەسەر پڕۆژەكە نیە، بەو هیوایەن مەبەستەكەیان تەنها بۆ ئەوەنەبێت بیانەوێت جارێكی دیكە كێشە بۆ مووچە دروستبكەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا