کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەش هەوری تەواو دەبێت، سەبارەت بە باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکان بە گەشتی بە شێوەی لێزمە باران و هەورە بروسکە دەبێت، لە سەنتەری دهۆک و ئیدارەی زاخۆ لە هەندێک کاتدا باران بارین و هەورە بروسکە دەبێت".

لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکوک و هەڵەبجە ئەگەری تاوە باران هەیە

ئاماژەی بەوەشکرد:" هاوکات لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکوک و هەڵەبجە ئەگەری تاوە باران هەیە و لەکاتی بارانیش هەورە بروسکە بوونی دەبێت، ماوەی دابارین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تاوەکو کاتەکانی ئێوارە دەبێت، لە شەویشدا ئاسمان لە سەرجەم ناوچەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت".

باسی لەوەشکرد:" سبەی چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران لە هەندێک ناوچەی جیاواز بوونی دەبێت و بڕی دابارینیش لەسەر ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت".

بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 23
سلێمانی : 21
دهۆک : 22
کەرکوک : 28
هەڵەبجە : 23
زاخۆ : 22
سۆران : 15
حاجی ئۆمەران : 12
گەرمیان : 30

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا