بەشێکی زۆر لە خاوەن
پێداویستییە تایبەتەکان لە بەردەرکی سەرای سلێمانی گردبوونەوەیان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ژمارەیەکی زۆر لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان
و بەشێک لە کەسوکاریان، لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی دژی کەمی مووچەکانیان و
خراپی بارودۆخی ژیانیان گردبوونەوە.
مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان 150 هەزار دینارە
یەکێک لەو کەسانەی کە
بەخێوکەری دوو خاوەن پێداویستی تایبەتە بە BMC راگەیاند:" مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان 150 هەزار
دینارە و ژیان بەو بڕە پارەیە ناڕوات بەڕێوە، ئێمە تەنها ئەو مووچەیشمان
هەیە".
شایەنی باسە تاوەکو
ئەمڕۆ کە 7ی ئایارە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە مووچەی مانگی نیسان ئاشکرا نەکراوە
و تاوەکو ئێستا نازانرێت وادەی دابەشکردنی کەی دەبێت.