چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، دەبێت لەم هەفتەیەدا لایەنە سوننەكان كۆتایی بە پرسی دیاریكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بهێنن و ئەو پۆستە یەكلا بكەنەوە.
لە نوسراوێكیدا، نوسینگەی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویكردەوە:" بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبووەتەوە بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی وڵات، لەنێویشیاندا پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق".
لەم هەفتەیەدا پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران یەكلایی بكەنەوە
ئاماژە بەوەشكراوە:" داوای لە فراكسیۆنە سوننەكان دەكەین لەم هەفتەیەدا پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران یەكلایی بكەنەوە و بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆبگرن".
پلان بۆ دیاریكردنی دانیشتنێك لەپێناو یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە
هەر لە نوسراوەكەشدا هاتووە:" پلانمان هەیە بۆ دیاریكردنی دانیشتنێكی ئەنجومەنی نوێنەران، لەپێناو یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، لەدوای كۆتاییهاتنی هەفتەی چاوەڕوانیی، بۆ تەواوبوونی شایستە گرنگەكان و ئامادەكارییەكان بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی 2024".