كەمێك بەر لە ئێستا لە نزیك زانكۆی جیهان لەسەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر چەند چەكدارێك لە ئۆتۆمبێلێكەوە دەستڕێژی گولــلەبان لە كەسێك كردو دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە دەست BMC كەوتوون:" لە شاری هەولێر لە نێو ئۆتومبێلێكەوە چەند چەكدارێك تەقەیان بەڕووی كەسێكدا كردووە و لە شوێنی رووداوەكە گیانیلەدەستداوە".
لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردووە
ئاماژە بەوەشكراوە:" تیمەكانی فریاكەوت و هێزەكانی ئاسایش لە شوێنی رووداوەكەن و لێكۆڵینەوەكان لە رووداوەكە دەستیانپێكردووە".