نێچیرڤان بارزانی: وادەی هەڵبژاردن وەك خۆیەتی و نەگۆڕاوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی رۆژی هەڵبژاردن و چارەسەری كێشەكان، زانیاری دەخاتەڕوو. 

  پاش ئەنجامدانی چەند كۆبوونەوەیەك لەگەلچ بەرپرسانی باڵای ئێران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" دەمانەوێت لەگەڵ ئێراندا كێشەكان چارەسەر بكەین و دوپاتی دەكەینەوە كە هەرێم پابەندە بە رێزگرتن لە دراوسێكانی و نابێت خاكی هەرێم بۆ یەكلاكردنەوە و ئەنجامدانی هێرش بەكاربهێندرێت".

بەهیچ شێوەیەك پۆستی سەرۆكی هەرێم بۆ بەرژەوەندی سیاسی و ئایدۆلۆژی حزبی بەكارناهێنم

وتیشی:" بەهیچ شێوەیەك پۆستی سەرۆكی هەرێم بۆ بەرژەوەندی سیاسی و ئایدۆلۆژی حزبی بەكارناهێنم و ئەو پۆستە بۆ خزمەتی خەڵكی هەرێمی كوردستان بەكاردەهێنم".

ئەو دەنگۆیانەی باس لە دواخستنی هەڵبژاردن دەكەن دوورن لە راستییەوە

لەبارەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە، نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوەكردەوە:" بەهیچ شێوەیەك وادەی هەڵبژاردنەكان نەگۆڕاوە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە دواخستنی هەڵبژاردن دەكەن دوورن لە راستییەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا