ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر رەفەح دەستپێکرد

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شاری رەفەح دەستپێکرد و 20 کەسیش بەوهۆیەوە کوژراون.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" هێرشی زەمینی بۆ سەر رەفەح دەستیپێکردووە و فیرقەی 162 لە لیوای زرێپۆشی 401 پشتیوانی یەکەکانی سوپایان کردووە بۆ ئەو مەبەستە و کۆنتڕۆڵی دەروازەی رەفەح کراوە کە لە غەززە بە رووی میسردا کراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد:" هاوکات لە بەری فەڵەستین کۆنتڕۆڵی تەواوی دەروازە سنوورییەکە کراوە و لەو هێرشەشدا کە بۆ سەر رەفەح ئەنجامدراوە، 20 فەڵەستینی کوژراون".

بۆردومانکردنی شاری رەفەح لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە بە چڕی دەستیپێکردووە

لەلایەکی دیکەوە میدیا عەرەبییەکان جەخت لەوەدەکەنەوە، بۆردومانکردنی شاری رەفەح لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە بە چڕی دەستیپێکردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ بزوتنەوەی حەماس ئامادەیی دەربڕی بۆ ئاگربەست و رازیبوونی بە پێشنیارەکانی قەتەڕ و میسر راگەیاند، بەڵام ئیسرائیل رەخنەی لە مەرجەکانی ئەو ئاگربەستە گرت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا