واشنتن.. سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكا كۆدەبێتەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی لە واشنتن زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكا ئەنجامبدات.

 رۆژی دووشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان  بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە واشنتن-ی پایتەخ و وابڕیارە ئەمڕۆ زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە ئەنجامبدات كە بەشێكی كۆبوونەوەكان پەیوەستن بە دۆخێ ئێستای هەرێم و عێراق؛ ئەویش لە چوارچێوەی سیاسی، ئابووری و ئەمنی.

سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ لێپرسراوانی وەزارەتی دەرەوە و كۆنگرێسی ئەمریكاش كۆدەبێتەوە

لەلایەكی دیكەشەوە، سەرۆكی یەكێتی بێجگە لەوەی چەند دیدارێك لەگەڵ لێپرسراوانی ناوەندەكانی توێژینەوە ئەنجامدەدات، لەگەڵ لێپرسراوانی وەزارەتی دەرەوە و كۆنگرێسی ئەمریكاش كۆدەبێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا