ستیڤن سیگال ئەکتەری
بەناوبانگی ئەمەریکی لە مەراسیمی
سوێنخواردنی ڤلادیمێر پوتین دەرکەوت و تیایدا پێشوازی لە میوانەکان دەکات.
بڕیارە ئەم خولە ماوەی شەش ساڵ بخایەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە، ڤلادیمێر
پوتین سەرۆکی روسیا سوێندی دەستووری لە کۆشکی کرێملین بۆ خولی پێنجەمی سەرۆکایەتیی
وڵاتەکەی خوارد و بڕیارە ئەم خولە ماوەی شەش ساڵ بخایەنێت.
لە چەند گرتەیەکی
ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، ستیڤن سیگال ئەکتەری دیاری پێشووی
هۆڵیود لە مەراسیمی سوێنخورادنەکەی پوتیندا دەردەکەوێت.
لەم دواییانەدا بووەتە یەکێک لە لایەنگرە سەرسەختەکانی پوتین
ناوبراو کە لەم
دواییانەدا بووەتە یەکێک لە لایەنگرە سەرسەختەکانی پوتین، لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا وا
دەردەکەوێت کە پێشوازی لە میوانان و سەردانیکەرانی مەراسیمەکە دەکات.