كەمێك بەر لە ئێستا دادگای فیدراڵی فەرمانی بەپەلەی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە دابەشكردنی كورسیەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكرد و كارەكانی كۆمیسیۆنی لە هەرێم راگرت.
بەپێی فەرمانێكی بەپەلە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بڕیاریدا كۆمیسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق پابەند دەكات بۆ گۆڕانكاری لە دابەشكردنی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان.
تا یەكلاكردنەوەی سكاڵاكە، كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان 100 كورسی دەبن
پاش تۆماركردنی سكاڵایەك لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم، دادگای فیدراڵی سیستمی تۆماركردنی لیستی بەربژێرەكان و پەسەندكردنیانی راگرت و تا یەكلاكردنەوەی سكاڵاكە، كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان 100 كورسی دەبن.
ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی لەكاتێكدایە، رێككەوتی 21ی شوباتی 2024، دادگای فیدراڵیی عێراق، هەڵبژاردنەكانی هەرێمی بۆ چوار بازنە دابەشكرد.