بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی
سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی سزادانی عەمید ئاسۆ محەمەدەوە بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی سلێمانی لە
روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ سێشەممە، بەپێی بڕیاری دادگای
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ/2، عەمید ئاسۆ محەمەد ئەمین بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی
بە وەکالەت سزا درا بە بەندکردن بۆ ماوەی مانگێک".
ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانی پەیوەست بە خوێندنە
ئاماژەی بەوەشکرد:"
هۆکاری بڕیارەکە خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر بووە لەناو هەرێمی
کوردستان بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت و رەزامەندی خوێندن کە ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانی
پەیوەست بە خوێندنە".
باسی لەوەشکرد:"
ئەم سزایەی ناوبراو هیچ پەیوەندییەکی بە پۆست و کارکردنییەوە نییە لە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی".