سەعدی ئەحمەد پیرە:یەكێتی خوازیاری سەقامگیری سیاسی و ئەمنییە لە ناوچەکە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، یەكێتی خوازیاری سەقامگیری سیاسی و ئەمنییە لە ناوچەکە.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی یۆنامی لە هەولێر، رایگەیاند:" یەكێتی خوازیاری سەقامگیری سیاسی و ئەمنییە لە ناوچەکە بەتایبەتیش خوازیاری زیاتر توندوتۆڵترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدایە بە ئاڕاستەی بەدەستخستنی زیاتری ماف و ئیمتیازاتەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

رۆڵ و کاریگەریان هەبێت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

وتیشی، بەو هیوایەن یۆنامی و نوێنەرانی وڵاتانی جیهان لە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە رۆڵ و کاریگەریان هەبێت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا. هاوکات بەو هیوایەن پارێزگاری لەو دۆستایەتی و هەماهەنگییە هەرێمی و نێودەوڵەتییە بکەن کە هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆستانیان لەسەرئاستی نێودەوڵەتی ساڵانێکە بنیادی ناوە بەتایبەتیش پاراستنی ناوبانگی هەرێمی کوردستان لە رێزگرتن لە پرەنسیپەکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا