قەڵەوترین پیاوی بەڕیتانیا گیانی لەدەستدا؛ نازانن چی لە تەرمەکەی بکەن

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

دوای ئەوەی قەڵەوترین پیاوی شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا گیانی لەدەستدا، ئێستا کەسوکارەکەی نازانن چی لە تەرمەکەی بکەن.

بە گوێرەی رۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی، جەیسن هۆڵتن بە کێشی 317 کیلۆگرام، قەڵەوترین پیاو بەڕیتانیا بوو، بەڵام دوو رۆژ لەمەوبەر بەهۆی پەککەوتنی ئەندامە هەناوییەکانی، گیانی لەدەستدا، ئەوەش چەند رۆژێک پێش گەیشتنی بە تەمەنی 34 ساڵی.

گیان لەدەستدانی هۆڵتن لە نەخۆشخانە بوو، بەڵام پێش ئەوە و کاتێک لە ماڵەکەیەوە بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە، پێویستی بە شەش کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بوو تا کارە قورسەکە ئەنجامبدەن، پێشتریش لە ساڵی 2020، توشی حاڵەتێکی تەندروستی بوو، ئەوکات بە بەرزکەرەوەیەک لە شوققەکەی گەوازرایەوە کە ئەویش 30 کارمەندی ئاگرکوژێنەوەی پێویست بوو.

ئەمساڵ و دوای گیان لەدەستدانیشی، ئێستا دایکی رووبەرووی کێشەیەکی نوێ بووەتەوە، کە بریتییە لەوەی چی لە تەرمی کوڕەکەی بکات.

لیز، دایکی جەیسن بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، خواستنی کوڕەکەم ئەوە بوو کە تەرمەکەی بسوتێندرێت، بەڵام هیچ شوێنێک ناتوانن وەریبگرن بەهۆی ئەوەی ئامێری سوتاندنەکە جێی تەرمەکەی نابێتەوە.

وتیشی، ئەگەریش بەخاکی بسپێرم، ئەوا پێویستی بە دوو پارچە زەوی دەبێت، کە ئەوەش لە توانای دارایی مندا نییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا