یەکێتی تۆپی پێی عێراق دوو سزای بەسەر یانەی هەولێردا سەپاند

وەرزش پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بەهۆی رەفتاری هاندەرانی یانەی هەولێر لە یاریی یانەکەیدا بەرامبەر بە یانەی شورتە، یەکێتی تۆپی پێی عێراق دوو سزای بەسەر یانەی هەولێردا سەپاند.

یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە رۆژی 21ی 4ی 2024 لە یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و شورتە کە لە یاریگای فرانسۆ هەریری بەڕێوەچوو، هاندەرانی یانەی هەولێر یاری ئاگرین و دەبە ئاویان بە ئاراستەی یاریزانان هەڵدا، بڕیاردرا یانەکە بە 15 ملیۆن دینار سزا بدرێت و دوو یاری داهاتووشی لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجامدەدات.

ئەوەشی خستەڕوو، بە پێی رێنماییەکانی لیژنەی رێککاری سەر بە یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئەو جۆرە رەفتارانە قەدەغەن و یانەی خاوەن یاریگای یارییەکە بەرپرس دەبن لە روودانی ئەو حاڵەتانە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا