خوێندنی باڵای عێراق بڕیاریدا ئەمساڵی خوێندن بە نەکەوتن بۆ خوێندکارانی قۆناغە کۆتاکانی زانکۆکان هەژمار بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتی خوێندکاری قۆناغە کۆتاکان کە بەهۆی دۆخی تایبەتی خۆیانەوە نەیانتوانیوە ساڵی خوێندنی 2023/2024 ببڕن، بڕیاردرا بە چارەسەرکردنی گرفتەکە.
وەزیری خوێندنی باڵا رەزامەندیدا
باسی لەوەش کرد، وەزیری خوێندنی باڵا رەزامەندیدا لەسەر هەژمارکردنی ساڵی خوێندنی 2023/2024 وەک ساڵی نەکەوتن بۆ خوێندنی قۆناغە کۆتاکان لە زانکۆکان.
روونیشی کردەوە، بڕیارەکە سەرجەم خوێندکارانی خوێندنی بەیانیان و شەوان لە زانکۆ حکومی و تایبەتەکان دەگرێتەوە.