لە دوو رووداوی جیادا؛ لێدانی هەورە بروسکە چوار قوربانی لێکەوتەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەمڕۆ، لە هەرێمی کوردستان بەهۆی لێدانی هەورە بروسکە، لە دوو رووداوی جیادا چوار قوربانی لێکەوتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، ئەمڕۆ سێشەممە، لە سەنگەرەکانی میحوەری پردێ، پێشمەرگەیەک بەناوی دەرباز یوسف، بەهۆی لێدانی هەورەبروسکە لەکاتی ئەرکەکەیدا گیانی لەدەستداوە.

خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە

زانیارییەکان ئاشكرای دەکەن کە ئەو پێشمەرگەیە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، خەڵکی قەزای سۆرانە و دوای تەواوبوونی رێککارەکان تەرمەکەی رەوانەی ئەو قەزایە دەکرێتەوە.

هەورەبروسکە لە سێ خوێندکاریدا

لەلایەکی دیکەوە، هەر ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی قەڵاتی شاری هەولێر هەورەبروسکە لە سێ خوێندکاریدا کە دووانیان بران، بەهۆشیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا و دووەکەی دیکەش برینداربوون.

جێی ئاماژەیە، رۆژی دووشەممەش لە سنووری پارێزگای کەرکوک گەنجێک لەکاتی شوانکاری و لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەیدا، بەهۆی لێدانی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەستدا.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا